ماسی گری به خته و‌ر
پیاوێکى ماسى گر (ماسی گری به خته و‌ر) هه‌بوو نزیک له که‌نارى ده‌ریایه‌ک دانیشتبوو ، له ژێر سێبه‌رى دارێکدا ئه‌ى ڕوانى بۆ شه‌پۆله‌کانى ڕوباروو یاد و زیکرى خواى ئه‌کرد، له ناکاو پیاوێکى بازرگانى ده‌وڵه‌مه‌ند که خه‌ریک بوو به لایدا تێده‌په‌ڕى لێى نزیک بوویه‌وه‌و پرسیارى لێکردئهوه بۆچى له ژێر ئه‌و داره دانیشتویت و بۆخۆت کار ناکه‌یت؟
بۆ ئه‌مه‌ش ماسى گره‌که دایه‌وه که ئه‌و ئه‌مڕۆ بڕى پێویست و زۆر زیاتریش له پێویست ماسى گرتووه، پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ش به بیستنىئهمه توڕه بوو ، وتى : بۆچى ناڕۆى ماسى زۆر تر بگریت له جیاتى ئه‌وه‌ى له سێبه‌رى ئه‌و داره دانیشیت و کاتت به فیڕۆبدهیت ؟
ماسى گر وتى( ماسی گری به خته و‌ر) : چى بکه‌م به گرتنى ماسى زۆر ؟
بازرگان: ئه‌توانیت ماسى زۆرتر بگریت و بیان فرۆشیت و پاره‌ى زۆرتر به‌ده‌ست بێنى و به‌له‌مێکى گه‌وره‌تر بکڕیت .
ماسى گر: پاشان چى بکه‌م ؟
بازرگان: ئه‌وکات ئه‌توانیت بۆ ماسى گرتن بڕۆیته قولاَیى ئاوه‌وه‌و ماسى زۆرتر بگریت و پاره‌ى زۆر تر به‌ده‌ست بێنى .
ماسى گر : پاشان چى بکه‌م؟
بازرگان : ئه‌و کات ئه‌توانیت چه‌ند به‌له‌مێک بکڕیت و چه‌ند که‌سێکیش دابمه‌زرێنیت و کارت بۆ بکه‌ن و پاره‌ى زۆرتر به‌ده‌ست بێنى .
ماسى گر : پاشان چى که؟
بازرگان : ئه‌وکات ئه‌توانیت ببیته بازرگانێکى ده‌وڵه‌مه‌ندى وه‌ک من.
ماسى گر پاشان چیبکه‌م؟
بازرگان: ئه‌وکات بۆ خۆت به ئاشتى و ئاسووده‌یى ئه‌ژیت و چێژ له یان وه‌ر ئه‌گریت.
ماسى گر: به تێڕامان و سه‌رسامى یه‌وه وه‌لێمى بازرگانى دایه‌وه وتى : ئه‌ى مه‌گه‌ر من ئێستا چى ئه‌که‌م؟؟؟
بو دیتنی مقاله ی کرونا لیره کلیک به که
2 دیدگاه
منصور
دست خوش
ناجی هدایتی
سلاو تان لی بیت منصورگیان هه ر بژیت